www.silvana.com
مرحبا بك في منتديات سلفانا

مرحبا بك عزيزي الزائر. المرجوا منك أن تعرّف بنفسك و تدخل المنتدى معنا. إن لم يكن لديك حساب بعد, نتشرف بدعوتك لإنشائه وتكون احد اعضاء هذه الاسرة المترابطه

www.silvana.com

مرحبا بك يازائر في منتدى سلفانا الشبابي
 
الرئيسيةالبوابةالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 هونةرمةند عةتا قةرةداغي

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
سنكر برادوستي
عضو خاص
عضو خاص
avatar

المهنة :
المزاج :
رسالة sms كـــــار له‌ پيناو مرۆفـــــــــايه‌تي.

هيچ كات دلــگران مه‌به‌ ئه‌گه‌ر چاكه‌ي تۆ بۆ هاوريه‌كانت زياتر بوو له‌ چاكه‌ي ئه‌وان بۆ تۆ.
ذكر
الابراج : الدلو
عدد الرسائل : 228
العمر : 30
موقعك المفضل : www.silvana.com
الجنسية : عراقي
الهواية :
نقاط : 358
تاريخ التسجيل : 16/03/2009

مُساهمةموضوع: هونةرمةند عةتا قةرةداغي   الإثنين مارس 23, 2009 11:00 am

هونەرمەند عەتا قەرەداغی:
كێبڕكێی هونەرمەندان تەندروستە ئەگەر لە خزمەتی هونەردابێت


هونەرمەند عەتا قەرەداغی دەمێك خولیا و شەیدای هونەر و گۆرانی گوتن بوو، توانا و لێهاتوویی و دەنگخۆشیش زیاتر یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی ئەو توانا هونەرییەی لە ناخیدایە دەربخات، یەكەم ئەلبوومی دەنگ و سەدایەكی زۆری دایەوە و بۆ ماوەیەك بوو بە وێردی سەر زووبان، گۆرانییەكانی لە ئاواز و تێكست و دەنكخۆشی گەواهیدەری ئەم راستیانە بوون، هەرچەندە ماوەیەكی كەم بەرهەمی نەبوو، بەڵام سەدای بەرهەمی پێشووی تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت زیندووە، بەم دواییە بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە و خستیە نێو گەنجینەی هونەری كوردی، لە دەرفەتێكدا ئەم گفتوگۆیە دروست بوو.


رەنگە زۆر لە هونەرمەندانی ئێمە دەرفەتی ئەوەیان بۆ نەرەخسا بێت، بتوانن بە شێوەیەكی ئەكادیمییەوە بێنە نێو بواری هونەر، ئایا خوێندن و بە ئەكادیمییەت بوون بۆ هونەرمەندی كورد تا چەند گرنگە؟
- بە داخەوە زۆربەمان ئەكادیمی نین ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ هەلومەرجی كوردستان كە تا ئێستا شوێنێك نییە گۆرانیبێژ پەروەردە بكات، ئەگینا زۆر گرنگە گۆرانیبێژ ئەكادیمی بێت، چونكە زۆر زوو پێشدەكەوێت.
* زۆر جار بەرهەمێك دەبێتە هۆی ناساندنی هونەرمەند بە جەماوەر، پێویستە هونەرمەند چی بكات بۆ ئەوەی بەرهەمی دواتری لە هی پێشووتری باشتر بێت؟
- ئەمەیان پرسیارێكی لەجێیە، راستە هەر كارێك دەكەم حەز دەكەم بە شێوەیەكی وا كاری تێدا بكەم كە باشترین گۆرانییەكانی خۆمی تێدا پێشكەش بكەم، كاتێك گۆرانییەكە سەركەوتوو بوو و بە دڵی جەماوەر بوو، دەبێت كاری دواتریش لە رووی تێكست و ئاواز و دابەشكردن و تۆمار كردنی دەنگ لە بەرهەمی پێشتر باشتر بێت، ئەگەر وانەبوو پێم وایە نەكرێت باشترە.
* ئایا گۆرانییەك یان بەرهەمێك بەسە بۆ ئەوەی ئاستی هونەرمەند دیار بكەوێ؟
- بە بڕوای من مەرج نییە یەك گۆرانی ئاستی گۆرانیبێژ دیاری بكات، بەڵام سیدییەك ئاستی دیاری دەكات.
* تۆ خۆت چ جیاوازییەك دەبینی لەنێوان سیدی پێشووت و بەرهەمی ئەم ساڵ؟
- سیدی پێشووم زۆر سەركەوتوو بوو، بەڵام سیدی (جوانە لە تۆ) بە باشترین كوالێتی كراوە، لە باشترین ستۆدیۆكانی تاران تۆمار كراوە لەگەڵ باشترین و بەناوبانگترین ژەنیارەكانی تاران، تێكستەكانی لە ئاستێكی زۆر بەرزدان، حەزم دەكرد لە موزیكزانەكان بپیرسن بزانن ئەو بەرهەمەم لە چ ئاستێكدایە، بەهەر حاڵ سیدی 2008ی خۆم لێی رازیم، گرفتی من ئەوەیە چۆن بەرهەمێكی دیكە پێشكەش بكەم لەو بەرزتر بێت.
* تۆ وەك هونەرمەندێك خاوەن ئەزموون ئایا هەست دەكەی كێبڕكێیەك هەیە لەنێوان هونەرمەندە لاوەكان و ئەوانەی تەمەنێكیان لەنێو هونەری كوردی بەسەر بردووە؟
- كێبڕكێ هەیە، بەڵام بەو شێوەیە نییە كەس نیگەران بكات.
* ئەگەر ئەم كێبڕكێیە هەبێت ئایا دیاردەیەكی تەندروستە ؟
- زۆر تەندروستە ئەگەر بە مەبەستی پێشخستنی ئاستی هونەری كوردی بێت و ببێتە هۆی ئەوەی تەكانێكی نوێ بە هونەری كوردی بدات و بە سوودی هەموو لایەك بگەڕێتەوە.
*- ئایا ئەم دوو نەوەی هونەرمەندان چۆن دەتوانن سوود لە یەكتری وەربگرن بۆ ئەوەی هونەری كوردی پێش بكەوێت؟
-لە زۆر رووەوە دەتوانین هەم سوود لە یەكتری وەرگرین هەم هاوكاری یەكتر بین، بۆ نموونە ئەگەر بتەوێت پرسیار لەسەر فۆلكلۆر بكەیت ئەگەر لەوانی پێش خۆت بپرسی لەوانەیە زۆر وەڵامی باش وەربگریت و بە پێچەوانەشەوە.
*زۆر جار باس لە میلۆدی و موزیك دەكرێت، پێت وایە هونەرمەندە لاوەكان موزیكی كوردییان شێواندووە؟
- هەموویان نا، بەڵام هەندێكیان خۆیشیان نازانن چی دەڵێن.
* وەك عەتا قەرەداغی ئایا هەست دەكەی لەنێو گۆڕەپانی هونەری كوردیدا شوێنی خۆت كردووەتەوە؟
- هەست دەكەم وابێت لەبەر ئەوەی زۆر دڵسۆزانە كارم بۆ هونەر و گۆرانی كوردی، ئەوەندەش دەبینم و دەبیستم هەست دەكەم كارەكانم جێگای دڵخۆشی خەڵك بووبێت.
*ئەو هونەرەی ئێستا هەندێك كەس رەخنەی لێدەگرن بە تێكدانی هونەری كوردی ناوی دەبەن بەر لە پەنجا ساڵ چەند هونەرمەندێكی كورد هەمان گۆڕانكارییان تێدا كردووە، تۆ دیاردەی نوێخوازی لە هونەری كوردیدا چۆن دەبینی؟
- پێم باشە، بەڵام گرنگ ئەوەیە هەرچی ئەكەیت ئەبێ رەسەنایەتی لەبیر نەكەیت.
* لە بەرهەمی پێشووتدا هەست بە خۆماندوو كردنێكی زۆر دەكرا بەتایبەتی لە بواری موزیك و ئاوازەكان، ئەگەر ئاوازێكی توركی یان عەرەبی یان فارسی لەگەڵ گۆرانییەكی تۆدا بگونجێت ئامادەی بیڵێی؟
- بڕوا ناكەم لە ئێستادا ئەو كارە بكەم.
* لە هەموو شوێنێك هونەرمەند بە گێڕانی ئاهەنگ بژێوی ژیانی خۆی پەیدا دەكات، لە هەمان كاتدا بەرهەمی باشتر پێشكەش دەكات بۆ لە كوردستان ئەم دیاردەیە نەبووەتە شتێكی باو؟
- بەشێكی زۆری بۆ ئاستی رۆشنبیری جەماوەر دەگەڕێتەوە، بەشێكیشی بۆ گۆرانیبێژەكان، مەرج نییە هەموو گۆارنیبێژێك ئەو توانایەی هەبێت ئاهەنگ بگێڕێت.
*تێكەڵ كردنی هونەر و بازرگانی یان بە بازرگانی كردنی هونەر چۆن دەبینی؟
- تا ئێستا لەناو كورددا بەسەركەوتوویی نابینم.
*ئایا هونەرمەندانی كورد لەكاتی تۆمار كردنی گۆرانییەكانیان بەشێوەی كلیپ رەچاوی بوونی دەرهێنەری خاوەن ئەزموون و سیناریستی تایبەت بە كلیپ دەكەن یان كلیپەكانی ئێستا تەنیا وێنەگرتنە و هیچی تر؟
- بەڵێ، بەڵام بەداخەوە سینارێست زۆر كەمە زۆربەی كارەكان بە هەوڵی وێنەگر و دەرهێنەر دەكرێت.
* دوای ئەو بەرهەمە كاری داهاتوون چی دەبێت؟
- ئێستا سەرگەرمی كلیپ كردنی چەند گۆرانییەكم كە دوانیانم لە تاران كردووە، هەروەها خۆم ئامادە دەكەم بۆ بەرهەمێك بەو هیوایەم بتوانم بە باشترین شێوە بە ئەنجامی بگەیەنم و ببێتە مایەی دڵخۆشی و رەزامەندی جەماوەر.



سةرجاوة((www.gulan-media.com))


عدل سابقا من قبل سنكر برادوستي في الجمعة مارس 27, 2009 4:40 am عدل 1 مرات
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://silvana.com
مهندس الاتصالات
المشرف العام
المشرف العام
avatar

المهنة :
المزاج :
رسالة sms النص
ذكر
الابراج : الاسد
عدد الرسائل : 1053
العمر : 33
الجنسية : عراقي
الهواية :
نقاط : 6509
تاريخ التسجيل : 20/08/2008

مُساهمةموضوع: رد: هونةرمةند عةتا قةرةداغي   الثلاثاء مارس 24, 2009 3:57 am

شنو ها الاغنية مال مغني وحدة هو اغنيها؟؟ لو مجموعه اغنون وياه وزين كم ساعة هاي الاغنية اطول ؟؟
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
سنكر برادوستي
عضو خاص
عضو خاص
avatar

المهنة :
المزاج :
رسالة sms كـــــار له‌ پيناو مرۆفـــــــــايه‌تي.

هيچ كات دلــگران مه‌به‌ ئه‌گه‌ر چاكه‌ي تۆ بۆ هاوريه‌كانت زياتر بوو له‌ چاكه‌ي ئه‌وان بۆ تۆ.
ذكر
الابراج : الدلو
عدد الرسائل : 228
العمر : 30
موقعك المفضل : www.silvana.com
الجنسية : عراقي
الهواية :
نقاط : 358
تاريخ التسجيل : 16/03/2009

مُساهمةموضوع: رد: هونةرمةند عةتا قةرةداغي   الخميس مارس 26, 2009 1:27 pm

this is not song < this is ata's life
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://silvana.com
 
هونةرمةند عةتا قةرةداغي
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
www.silvana.com :: القسم الكردي :: منتدى الاغاني الكردية-
انتقل الى: